نێچیرڤان بارزانی: زەمینەی لەبار بۆ وەبەرهێنانی ژاپۆن هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق كرد و لەبارەی دەرفەتەكانی برەودان بە پەیوەندییەكانی ژاپۆن لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان قسەیان كرد. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، پشتگیری ‏و زەمینەی لەبار بۆ كار و وەبەرهێنانی ژاپۆنی لە هەرێمی كوردستان هەیە.

رۆژی چوارشەممە، 15-02-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فوتۆشی، ‏باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق كرد.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەربارەی دەرفەتەكانی برەودان بە پەیوەندییەكانی ‏ژاپۆن لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و بوارەكانی هاریكاریی هاوبەشی ‏نێوانیان، بیروڕایان گۆڕییەوە.‏

نێچیرڤان بارزانی وێڕانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوون لە باڵیۆز، سوپاس و پێزانینی ‏هەرێمی كوردستانیشی بۆ كاری ئاژانس و رێكخراوە ژاپۆنییەكان لە هەرێمی ‏كوردستان دووپاتكردەوە و خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ فراوانكردنی ‏پەیوەندییەكانی لەگەڵ ژاپۆن نیشان دا و وتی، پشتگیری ‏و زەمینەی لەبار بۆ كار و وەبەرهێنانی ژاپۆنی لە هەرێمی كوردستان هەیە.‏

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا