ئۆكرانیا تێكشكاندنی درۆنێكی ئێرانیی لە نزیك خاركیڤ راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سووپای ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، لە نزیك خاركیڤ، درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی ئێرانییان خستووەتە خوارەوە، ئەمەش وەك هێمایەك بۆ پەیوەندی بەهێزی ئێران و رووسیا ناودەبات.

سووپای ئۆكرانیا وێنەی پارچە درۆنە تێكشكاوەكەیان بڵاوكردووەتەوە.

لەبارەی درۆنەكەشەوە، سووپای ئۆكرانیا رایگەیاندووە، ئەو درۆنە دروستكراوی وڵاتی ئێرانە بە ناوی شاهید لە جۆری “M214 – جەیران 2” لە ناوچەی كوپیانسك لە نزیك خاركیڤ خراوەتە خوارەوە.

شەڕی ئۆكرانیا لە 24ی شوباتی 2022 ەوە دەستیپێكرد و لە سەرەتای شەڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایتەخت پێشڕەویكرد و تا ئێستاش لە زۆربەی بەشەكانی ئەم وڵاتە شەڕ بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا