لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگر لە گوندی کەواچەرموو وەرگەڕاو بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە30ی ئادار، هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بە ئاراستەی ناحیەی ڕزگاری بۆ سەر ڕێگای سەرەکی هاتووە لە گوندی کەواچەرموو کۆنترۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانیلەدەستداوە.

ڕوونیکردەوە، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1967ە، دانیشتوی قەزای کەلارە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا