پەیەدە: داوای چارەنوسی سێ ئەندامە دەستگیركراوەكەمان لەپارتی دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە)، داوای هۆكاری دەستگیركردن و ئاشكراكردنی چارەنوسی سێ ئەندامەكەی لە پارتی دەكات.

لەڕۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ، سێ ئەندامی پەیەدە و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە دەستگیركران.

فەتحوڵڵا حوسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “وەك هەردوو نوێنەرایەتییەکانی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە لە هەرێمی کوردستان، داوا دەكەین چارەنوسی ئەو سێ ئەندامەمان ئاشكرا بكرێت كەلەلایەن پارتییەوە دەستبەسەركراون”.

ئەو نوێنەرەی پەیەدە وتیشی”تائێستا چارەنوسی ئەو سێ ئەندامەمان بەنادیاری ماوەتەوە و نازانین هۆكاری دەستگیركردنەكەشیان چییە، هەر ئەمڕۆش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوای ئاشكراكردنی چارەنوسیان لە پارتی دەكەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا