کۆمسیۆنی باڵای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەر زانیارییەک لە کەناڵە فەرمییەکانی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڵاوی نەکرابێتەوە راست نین و پشتی پێ نابەسترێت”.

تەلار لەتیف، ووتەبێژی کاروبارەکانی کۆنگرەی پێنجەمینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، هەر زانیاری و هەواڵ و پێشبینییەك لەسەر كۆنگرە ئەگەر لە كەناڵە رەسمییەكانی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یان ڕاستەوخۆ و بەڕاشكاوی لەلایەن وتەبێژی كۆنگرەوە بڵاو نەكرابێتەوە، ڕاست نین و دزەپێكردنێكی چەواشەكارییە و پشتی پێ نابەسترێت.

رۆژی یەکشەممە 20_8_2023 بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی 27ی 9ی 2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.

کۆبوونەوەکە کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک ئەنجامدرا، تەوەرە سیاسییەکان، کاری رێکخراوەیی و ئۆرگانەکان و ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی گفتوگۆی چڕ و بەرپرسانەی لەبارەوەکرا و وەک ئیستحقاقی حزبی، دیموکراسی، لەپێناو جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیبوون، بڕیاردرا رۆژی 27ی 9ی 2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا