پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ئێوارەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە لە سنووری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک کاریگەریەکەی زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنی.
سبەی دووشەممە 17ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما.
بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 45 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی، سۆران و دهۆک دەبێت کە 40 پلەی سیلیزیە.