لە یەكەم شەوەوە چامپیۆنس لیگ گڕی گرت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا دوا فیكەی دوا یاری ئەمشەو شەوی یەكەمی یارییەكانی گەڕی یەكەمی كۆمەڵەكانی (5 و 6 و 7 و 8) ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە وەرزی نوێی 2021/2020 بە كۆتا هات تیایدا ڕووكاری ئەم وەرزە یەكسەر بە دەركەوت یانەكانی چۆن و بە چ شێوەیەك گەڕاونەتەوە.

یانەكانی یۆڤینتۆس و كلوب بروخ و و مانچستەر یونایتد و بەرشەلۆنە و لاسیۆ و لایبزیج بردنەوەیان لە یەكەم شەو و لە یەكەم گەڕەوە تۆمار كرد ئەوەیش كە دۆڕاوی گەورەی شەوەكە بوو یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی بوو كە لە یاریگای خۆیدا دۆڕا هەروەك بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیاش چاوەڕێی باشتری لێ‌ دەكرا لەوەی كە بە سەری هات.

یارییەكان لە سەرەتای وەرزەوە بەهێز و پڕ كێبڕكێ‌ دەبن بەو پێیەی سبەی شەو یاری بەهێزتر دەبینین بە تایبەت ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو یانەكانی بایرن میونخی ئەڵمانی هەڵگری نازناوی وەرزی ڕابردوو و یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی.

ئەنجامی تەواوی یارییەكانی سێ‌ شەممە

كۆمەڵەی 5 واتا E
چێڵسی 0 X سڤیلیا 0
ڕێن 1 X كراسنودار 1

كۆمەڵەی 6 واتا F
لاسیۆ 3 X دۆرتمۆند 1
زینێت 1 X كلوب بروخ 2

كۆمەڵەی 7 واتا G
بەرشەلۆنە 5 X فرینك فاروزی 1
دینامۆ كیێڤ 0 X یۆڤنتۆس 2

كۆمەڵەی 8 واتا H
پاریس سانت جێرمان 1 X مان یونایتد 2
لایبزیج 2 X باشاك شهیر 0

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک