پەكەكە هەڵوێستی لەسەر جوڵاندنی هێز لەلایەن پارتییەوە راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس:
زاگرۆس هیوا وتەبێژی كۆما جڤاكێك كوردستان كەجەكە، كە باڵی سیاسی پارتی كرێكرانی كوردستان پەكەكەیە، هەڵوێستی پارتەكەی لەبارەی جوڵاندنی هێز لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردسان راگەیاند.

زاگرۆس هیوا، لەمیانی لێدوانێكی تایبەتی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: پارتی بەجوڵاندنی هێز، سووربوونی خۆی راگەیاند، بەوەی دەیەوێت خواستەكانی توركیا لەناوچەكە جێبەجێبكات.

وتەبێژی كەجەكە وتیشی: پارتی نایەوێت رێز لەرای گشتی‌و دەستپێشخەرییەكانی كەجەكەو داواكارییەكانی كەنەكەو كەسانی سیاسی‌و رۆشنبیری بگرێت‌و دەیەوێت ئەو شەڕەی هەیە بیكات.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی دوو شەممە 23ی تشرینی دووەم، هێزێكی زۆری پارتی دیموكرات لەناوچەكەی چۆمانەوە بەرەو چەند ناوچەیەكی تری سنووری جوڵەی پێكرا، كە ئەو ناوچانە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەی لێجێگیرە.

زاگۆرس هیوا جارێكی تریش داوای كرد، كە ئەگەر پارتی دیموكرات نایەوێت شەڕو ئاڵۆزی دروست بێت، ئەوە ئەو هێزانەی جوڵەی پێكردووەو لەنزیك هەرێمی گەریلا جێگری كردووە، بیكشێنێتەوەو دەستبەرداری لەشكركێشییەكانیشی بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا