وادەی دابەشكردنی مووچە ئاشکرا کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بەغدا بڕی 700 ملیار دینارەکە لەرێگەی بانکی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقی دەخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە حکوومەت ئەوەی ئاشکراکرد، کە لەگەڵ هاتنی 700 ملیارەکەی بەغدا، حکومەتی هەرێم بڕی 220 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ دەخاتە سەر ئەو بڕە پارەیەی بەغدا دەینێرێت و بە زووترین کات مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابەش دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا