دوای سعودیە وڵاتێكی دیكە دەروازەكانی لەگەڵ قەتەر دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دوای سعودییە، شانشینی یەكگرتووی ئیمارات بڕیاریدا دەروازە سنوورییەكانی لەگەڵ قەتەر بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە رێوشوێنە پێویستەكانی گرتووەتەبەر.

خالید عەبدوڵا بەلهول، بریكاری وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ هەماهەنگی كاروباری دەرەوە رایگەیاند: وڵاتەكەی هەموو بەندەرەكانی وشكانی و دەریایی و ئاسمانی بە ڕووی قەتەردا دەكاتەوە و بڕیارەكە لە رۆژی 9ی كانوونی دووەمی 2021 دەخرێتە بواری جێبەجێكردن.

ئەم بڕیارەی ئیمارات دوای سێ ساڵ ناكۆكی لە نێوان میسر و ژمارەیەك لە وڵاتانی كەنداو دێت لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر بە تۆمەتی پەیوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران و گرووپە توند رەوەكان.

پێشتریش، ئەنوەر قرقاش وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان لەگەڵ قەتەر كاتێكی زیاتری پێئەچێت تا ئەوكاتەی لایەنەكان كار بۆ دروستكردنەوەی متمانە لەنێوان هەردولا دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا