سعودییە هاوكارییەكانی بۆ شەرڤانان رانەگرتووە

پۆڵەتیك پرێس:
خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای كوردستان، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن سعوییە هاكارییەكانی بۆ شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات راگرتووە.

خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای كوردستان جەختیكردووەتەوە، ئەو دەنگۆیانە تەنیا بۆ دروستكردنی ترس‌و دڵەراوكێ‌ بڵاودەكرێتەوەو ناوەڕۆكەكەشی دژایەتییە بۆ شەرڤانان، كە ساڵانێكی لەدژی داعش شەڕ دەكەن.

چەند ساڵێكە بۆ شەڕی داعش، سعودییە هاوكاری شەرڤانانی سوپای سوریاو دیموكرات‌و ئیدارەی خۆسەر دەكات، كە چەند رۆژێكە دەنگۆ هەیە، ئەو وڵاتە پشتیوانی‌و هاوكارییەكانی راگرتووە.

هەروەها ئیدارەی خۆسەری لەرۆژئاوای كوردستان جەختیكردووەتەوە، پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ وڵاتی سعودییە هەیەو هەوڵ دەدەن پەیوەندی‌و هەماهەنگییەكانی نێوانیان زیاتر بكەن.

لەبارەی دەنگۆكانەوە هیچ لایەنێكی فەرمی سعودییە لەو بارەوە هیچ روونكردنەوەیەكی بڵاونەكردووەتەوەو ئەگەر هەیە لەچەند رۆژی داهاتوو لەو بارەوە ریاز هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا