مایەپووچ بوونی بانكی ناوەندی لوبنان چ كاریگەریەکی دەبێت لەسەر هەرێم؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ حكومەت و بانكی ناوەندیی لوبنان مایەپووچ بوونی خۆیان راگەیاند، پێدەچێت هەرێمی كوردستان زیانێكی زۆر بكات لەو رووداوەی لە لوبنان روویداوە.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ماوەی چەند ساڵێك دەبێت بڕە پارەیەكی هەرێمی كوردستان لە لوبنان بلۆك كراوە، كە بریتیە لە دوو بڕ، بڕێكیان پێكهاتووە لە 294 ملیۆن دۆلار و بڕێكی تر پێكهاتووە لە 310 ملیۆن یۆرۆ.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وتی: ئەم پارەیەی هەرێم لە حساب بانكی مورتەزا لاخانی پاكستانی بووە كە سەرپەرشتی پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانی كردووە.

وتیشی: بەدڵنیاییەوە مایەپووچ بوونی بانكی ناوەندیی لوبنان كاریگەری دەكات لەسەر سومعەی هەموو ئەو بانكانەی كە لە لوبنانن (هەرچەندە ئەو بانكانەی مامەڵەی تێدادەكرێت ئەهلیش بن).

جێگری سەرۆكوەزیرانی لوبنان رایگەیاندووە، بەداخەوە دەوڵەت هاوشێوەی بانكی ناوەندیی مایەپووچ بووە و هەوڵ دەدەین زیانەكان كەمترین كاریگەری بكەنە سەر خەڵكی وڵاتەكە و زیانەكان بەسەر دەوڵەت، بانكی ناوەندیی، بانكەكان و هەژمارەكانی خەواندنی پارە بەسوو دابەش بكرێن.

مورتەزا لاخانی بە ئەندازیاری فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان ناودەبرێت، ئەو نێوەندگیربووە لەنێوان بەرپرسانی هەرێم‌و ئەو كۆمپانیایانەی كە نەوتی هەرێم دەكڕن.

لاخانی سەرەتای ساڵانی 2000 رووی لە بەغداد كردووە بۆ كاركردن لەبواری نەوت بەرامبەر بە خۆراك، ئەو لە دوای ساڵی 2003 وە زیاتر بازرگانییەكەی لە عێراق جێگیركردووەو چاوی بڕیوەتە نەوتی هەرێمی كوردستان، لە كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمدا لە 2006 كاتێك ئاشتی هەورامی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان وەردەگرێت، لاخانی كۆمپانیاكەی دەهێنێتە كوردستان‌و لە پاڵ ئاشتی هەورامیدا كار لە نەوتی هەرێمدا دەكات، كۆمپانیاكەی كەلوپەل‌و پێداویستی بۆ ئەو كۆمپانیا بیانییانەی بواری نەوتی دابین كردووە كە لە هەرێمی كوردستان كاریانكردووە، لاخانی نوێنەرایەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی كردووە لە چەندین پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان، وەكو گەورە راوێژكار لەپشت تەواوی بیرۆكەكانی ئاشتی هەورامییەوە بووە لە بواری نەوت‌و غازدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا