بریندارانی چەكی كیمیایی 14 رۆژ مۆڵەت دەدەنە حكومەت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریندارانی چەكی كیمیایی لەسەر بڕینی مینحەی بەركەوتوان و برینداران، چواردە ڕۆژ مۆڵەت دەدەنە حكومەت .

پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 20_11_2021، لە بینای كۆمەڵەكەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بە بەشداری نوێنەرانی بەركەوتووانی دۆڵی جافایەتی و سیوسێنان كۆبونەوەی بەركەوتووانی كیمیاباران بەڕێوەچوو بە مەبەستی هەڵوێست وەرگرتن لە سەر ڕێنمایی بڕینی مینحەی بەشێكی زۆر لە بەركەوتووانی كیمیاباران لە هەرێمی كوردستان.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا ماوەی چواردە ڕۆژ مۆڵەت بدرێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان.

بریندارانی چەكی كیمیایی دووپاتیانكردەوە ئەگەر ئاوڕیان لێنەدرێتەوە و كێشەكەیان چارەسەرنەكرێت هەڵوێستی دیكەیان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا