بەهۆی بۆردومانەكەی زاخۆوە داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بۆردومانی ناوچەیەكی گەشتیاری سەر بە ئیدارەی زاخۆ، سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای كۆبونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەكات.

توركی عەتبی، سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندوە، كوژرانی زیاتر لە 20 هاووڵاتی عێراقی كە زۆرینەیان ژن و منداڵن لە بۆردومانێكی توركیا بۆ سەر ناوچەیەكی گەشتیاری لە زاخۆ قەسابخانەیەكە كە بەرامبەر بە هاووڵاتیانی بێتاوان كراوەو پەرەسەندێكی مەترسیدارە پێویستە حكومەتی عێراق هەڵوێستێكی نیشتمانی و خێرای هەبێت.

عەتبی راشیگەیاندوە، داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەكەم بۆ گفتوگۆ كردن لەدوایین پەرەسەندن و كۆتاییهێنان بە دوبارەبونەوەی بۆردومانی توركیا كە لەهەرێمی كوردستان قوربانی لێدەكەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا