مەكتەبی سیاسی یەكێتی پشتیوانی لە داواكانی مامۆستایان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی مامۆستایانی كوردستان دەكات و دەڵێت، پشتیوانی تەواوی داوا رەواكانی مامۆستایان دەكەین، بەتایبەت لە بەرزركرنەوەی پلەو گێڕانەوەی پاشەكەوت و زیادكردنی مووچەی خانەنشینی و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانێكی سەربەرزانە بۆیان.

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستاندا هاتوە، یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، لە گشت قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی خۆیدا رۆڵی مەزنی گێڕاوە و لە خەباتی نەتەوایەتی و رزگاریخوازی گەلەكەشماندا هەمیشە سەرقافڵە و پێشەنگ بوون و لەسەنگەری بەرگریداچەندین قوربانیان بەخشیوە بەگەل و وڵات.

ئەوەشهاتووە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك چۆن لەگەرمەی خەباتی پێشمەرگایەتی شاخ و لەناوچە ڕزگاركراو و ئازادەكانی سنوری دەسەڵاتیدا شانبەشانی ئەركی پێشمەرگایەتی هەلێكی گونجاوی بۆكاری ڕێكخراوە پیشەییەكانیش ڕەخساندبوو،لە ئیمڕۆی حوكمڕانی شاریشدا زیاترو باشترپشتگیری لە ئامانج و داواكارییەكانی ڕێكخراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات بۆداكۆكی كردن لەمافەكانی گشت مامۆستایان و برەودان بەبواری پەروەردەوخوێندن و زانست لەكوردستاندا
هێما بەوەشكراوە، هەر لەم یادەدا پشتیوانی تەواوی داوا ڕەواكانی مامۆستایان دەكەین، بەتایبەت لە بەرزكرنەوەی پلەوگێرانەوەی پاشەكەوت و زیادكردنی مووچەی خانەنشینی و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانێكی سەربەرزانەبۆیان، هەمووئەمانەبە فاكتەری گەشەو پێشكەوتنی پرۆسەی پەروەردەوزانست دەبینین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا