کەنەدا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند، سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن بەهۆی بێبەشکردنی ژنان و کچان لە مافەکانیان و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وەزیری دەرەوەی کەنەدا ئاماژەی بەوەکرد، سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنین و سزاکان سوپای پاسداران و ئاسایش و دادگای ئێرانیش دەگرنەوە.

وتیشی، کەنەدا سزا بەسەر مورتەزا تەڵائی، سەرکردەی ناو سوپای پاسداران و حەسەن کەرامی، فەرماندەی یەکە تایبەتەکانی هێزەکانی ڕزگاری یاسای ئێران دەسەپێنێت.

لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە لە ئێران دژی حکومڕانی و دەسەڵات، خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا