پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک بەفردەبارێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمشەو چوارشەممە لە کاتەکانی درەنگدا کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و بارسە هەواییەکی سارد کاردەکاتەسەر ناوچەکەمان”.
ئەوەشی خستەڕوو، “سبەى پێنجشەممە پلەکانى گەرما ڕوو لە نزمبوونەوەى زیاتر دەکات و بەفر و بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت”.
وتیشی: لە دواى نیوەڕۆی رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاىی دێت.