پارتی: بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت بە هەموو پێشنیازێک ڕازی بووین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ ئەوە نەبووین تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان درێژبکرێتەوە، وتیشی، لەسەر هەموو پێشنیازەکان ڕازی بووین تا هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە زانا مەلا خالید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، پارتی لەپێناوی ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت ڕازی بووە بە هەموو پێشنیازەکان و بەوەش کە یاسای کۆمیسیۆن وەکو خۆی کارابکرێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، پارتی تەنانەت بەوەش ڕازی بووە هەڵبژاردن لە یەک بازنەوە بکرێتە چوار بازنە.

لەبارەی کورسی کۆتاکانیش باسی لەوەکرد، ئەوە مافی پێکهاتەکان خۆیانە، نە پارتی نە یەکێتی مافی ئەوەیان نییە بڕیار لەبارەیانەوە بدەن و دەبێت خۆیان بڕیار لە چارەنوسی خۆیان بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا