پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی خراپی کەش و هەوا و کەبوونەوەی مەودای بینین، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت.
ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گەشتیاران و کۆمپانیاکانی گەشتە فڕۆکەوانییەکان ئاگاداردەکەینەوە گەشتەکانمان لەم بەیانییەوە ڕاگیراون.
ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکان دەگەڕێتەوە بۆ خراپی کەش و هەوا و کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ کەمتر لە 200 مەتر.