بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەوە زیانی 1.5 ملیار دۆلار بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەهۆی ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانەوە، بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام ڕوو لە دابەزین دەکات و زیانی 1.5 ملیار دۆلار بەر هەرێم کەوتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دوای بڕیارەکەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس بەردەوام بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، زیانە ئابوورییەکانی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی دوو مانگ، زیاترە لە 1.5 ملیار دۆلار.”

پێش بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 375 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا