خوشکی ئەو ژنەی لە هەولێر کوژرا بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خوشکی ئەو ژنەی لە هەولێر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو دلڤین ڕەمەزانی تەمەن 16 ساڵ کە خوشکی ئەو ژنە بوو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و کوژرا، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە لە هەولێر پیاوێک هێرشی کردەسەر ماڵی خەزووری و زیاد لە 30 گولـلەی ئاراستەیان کرد، بەهۆیەوە هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا و خوشکی هاوسەرەکەشی بەسەختی بریندار بوو.

لایخۆیەوە برای ئەو كچە رایگەیاند، خوشكەكەی چوار گولـلەی بەركەوتبوو كە دوو گولـلەیان بەر قاچی چەپی كەوتبوو، بۆیە پێش گیانلەدەستدانی قاچی بڕدرابووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا