پۆڵەتیك پرێس
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
بڕیارە رۆژی یه‌ك شه‌ممه 23 ـ ئایاری2021، ریاز مالكی،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی عێراق ده‌كات و دوو پەیامی مەحمود عەباس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری عێراق بكات.
ئه‌حمه‌د عه‌قل، باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له به‌غدا رایگەیاندووە، ریاز مالكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین وه‌ك نێرده‌ی سه‌رۆكی فه‌ڵستین سه‌ردانی عێراق ده‌كات، لە سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین بۆ كاراكردنی كاری سیاسی نێوان عێراق و فه‌ڵه‌ستینه هاوكات واژووكردنی رێككەوتنە بۆهه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هەردوو وڵات.