بەرهەمهێنانی نەوتی ميسان زیاد دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی میسان ڕایگەیاند، کارکردن بەردەوامە بۆ بەرهەمهێنانی 400بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

ئەمرۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021، ئەندازیار عەلی جاسم مەحمود بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی میسان ڕایگەیاند، کارکردن لە کێڵگەکانی حەلفایا بەردەوامە بۆ ئەوەی بگەین بە بەرهەم هێنانی 400 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

عەلی مەحمود وتیشی، کێڵگەی حەلفایا یەکێکە لە دیارترین کێڵگە نەوتیەکانی میسان کە لە لایەن، کۆمپانیای نەوتی چینیەوە پەرەی پێدەدرێت بۆ بەرهەم هێنانی 400بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسەکانی بەرهەم هێنان بریتین لە بەکارهێنانی گاز بۆ بەرهەم هێنانی نەوتی خاو، لە کردنەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ ئەوەی سود بەو کەسانە بگەیەنێت کە لە نزیک پرۆژەکانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا