نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی داتاكانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكی بە 90 دۆلار و 78سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە نرخی دوێنێ 30 سەنت دابەزیوە.

لەلایەكی دیكەوە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەوەش نرخەكەی بەراورد بە رۆژی رابردوو18 سەنت بەرزبووەتەوە.

گۆڕانكاری لە نرخی نەوت لە كاتێكدایە، هەریەك لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و كوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەكی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان كەمكردەوە.

هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت لە رۆژی هەینی بەپێی شرۆڤەكاران بۆ كۆكردنەوەی قازانج لەلایەن بازرگانانەوە دەگەڕێتەوە و بە رووداوێكی كاتی هەژمار دەكرێت، بەوپێیەی كە هێشتا پێشبینی دەكرێت نرخی نەوتی برێنت بەرەو 100 دۆلار بڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا