نرخی نەوت 56 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەبینی و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە 56 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی سێشەممە، ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 52 دۆلار و 60 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیە لەکاتێکدایە، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەت لە چین لە زیادبووندایە، بۆیە ترس هەیە نرخی نەوت لە رۆژانی داهاتوودا پاشەکشە بکات.

هەفتەی رابردوو، بەهۆی پابەندبوونی سعودیە بە بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەرێژەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگەکانی شوبات و ئازار، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا