نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەراورد بەدوێنێ ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بۆ زیاتر لە 74 دۆلار بەرزبوەوە.

بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 9ی تەموزی 2021، نرخی نەوت بەرزبوەوە بەشێوەیەك لەئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و دە سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد هەتا ساڵی 2021 نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا