نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لەئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 55دۆلارو 45 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، لەكاتێكدایە رۆژی پێشتر بە 56 دۆلارو 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بە 52 دۆلارو 55 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورییەكان لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمریكیش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

لە شوباتی ساڵی رابردوەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە نرخی نەوت بەردەوام بەرزو نزمی بەخۆیەوە دەبینێت ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر ناجێگری دۆخی ئابوری لە جیهاندا دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا