نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەمانگی حوزەیرانی پێشووەوە نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام رۆژی چوارشەممە ٩ی ئەیلول نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢٩ سەنت بەرزبووەتەوە بەجۆرێك یەك بەرمیل نەوت بە ٤٠ دۆلار و حەوت سەنت فرۆشرا.

هاوكات، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی ٥٧ سەنت بەرزبووەوە بەجۆرێك، یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بە ٣٧ دۆلار و ٣٣ سەنت فرۆشرا.

لەماوەی ئەمساڵدا، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی بەتایبەت لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەستانی بەشێكی زۆر لە مامەڵە بازرگانییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا