نرخی نەوت 75 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەراورد بەدوێنێ ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بۆ زیاتر لە 75 دۆلار بەرزبوەوە.

بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 30 تەموزی 2021، نرخی نەوت بەرزبوەوە بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 75 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوکات، بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار و دوو سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا دەفرۆشرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان بەبڕی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی، بەڵام جارێكی دیكە نرخی نەوت ڕووی لە بەزربوونەوەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا