نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە دی و ئێستا بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلارو 48 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت بەوە بەراورد بە رۆژی پێشووتر نرخەكەی بەزربوەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە نەوتی خاویش بەرزبویەوەو بەرمیلێك نەوتی خاو بە 62 دۆلارو 59 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەردەوام دابەزینی تۆماردەكرد.

ئێستاش بەهۆی كەمبونەوەی كاریگەرییەكانی كۆرۆناو دۆزینەوەی ڤاكسینەوە وایكردووە بەهای نەوت بەرزبێتەوە، هاوكات پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ نرخەكەی نزیك بێتەوە لە 70 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا