نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بڕیاری بانكی ناوەندیی ئەمریكا و دابەزینی بەهای دۆلار، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەگوێرەی داتاكانی بازاڕی جیهانی نەوت، رۆژی پێنج شەممە 2_2_2023، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 83 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هاوكات هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تێكساس بە 77 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لەدوای شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا نرخی نەوت بەردەوام بەرزو نزم دەبێتەوە و ناجێگیرە، لە ئێستاشدا بەهۆی دووبارە گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن وڵاتی چینەوە كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا