نرخی نەوت بەرزبونەوەی زیاتری تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس

نرخی نەوت بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەشتوەتە 51 دۆلار.

ئەمڕۆ هەینی نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 51 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش تەكساس بە 46 دۆلار و 92 سەنت فرۆشراوە.

مانگی ئازاری ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی زیاتری كۆرۆناوە نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ نزیكەی 20 دۆلار دابەزی.

لەئێستاشدا بەهۆی نزیكبونەوە لەبەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆناو ئەو رێوشێونانەی وڵاتان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا گرتویانەتەبەر بونەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا