نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 76 دۆلاری تێپەڕاند.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردووشدا، بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد، هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا