یه‌كێتی: له‌كه‌ركوك نیه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی یه‌ك لیست بۆ هه‌ڵبژاردن

پۆڵەتیك پرێس
رۆژی سێشەممە، 16 حزبی كوردستانی لەسەر ئاستی پارێزگای كەركوك درێژەیان بە كۆبوونەوەكانیاندا بە مەبەستی دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، نوێنەری یەكێتی نیشتمانی لە كۆبوونەوەكە رایدەگەیەنێت، نەگەشتووەنەتە رێككەوتن و رۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبن لەسەر درێژەدان بە كۆبوونەوەكانیان.

عەلی قەڵایی، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی لە كەركوك كە بەشداری كۆبوونەوەكەی كردبوو بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”رۆژی سێشەممە 16 حزبی كوردستانی لەسەر ئاستی پارێزگای كەركوك كۆبووینەوە، هەرچەندە نیەتێكی راستەقینەمان هەیە بۆ بەستنی هاوپەیمانێتی و یەك لیست، بەڵام تا ئێستا بەهۆی هەندێك كێشە و گیروگرفتەوە نەمانتوانیوە بڕیاری یەكلاكەرەوە بدەین”.

ئەو بەرپرسەی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی وتیشی:”بەشێكی كێشەكان تەكنیكین و بەشێكیان حزبین”.

بەپێی سیستمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پارێزگای كەركوك دابەشكراوەتە سەر سێ‌ بازنەی هەڵبژاردن، كە بریتین لە بازنەكانی (رۆژهەڵاتی كەركوك كە پێنج كورسییە و بۆ كورد مسۆگەرە، رۆژئاوای كەركوك كە دوو كورسییە و بۆ عەرەب مسۆگەرە، سەنتەری پارێزگای كەركوك كە چوار كورسییە و ململانێی توندی هەرسێ‌ پێكهاتەی كورد و عەرەب و توركمان لەم بازنەیەدا دەبێت).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا