مووچەی مانگی ئازار بە لێبڕینەوە دابەشدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا هاوشێوەی مانگی شوبات بۆ مووچەی مانگی ئازاریش لەسەدا 21ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕێت.

بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران لەكاتێكدایە بەغدا 320 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی حكومەت بە پارەكەی بەغداشەوە هێشتا ناتوانن مووچەی تەواوەتی فەرمانبەران دابەش بكەن.

پێشتر سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار بڵاودەكرێتەوەو لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا