ئەنجومەنی وەزیران داشكاندن بە ڕێژەی 15% بۆ قەرزی كرێی كارەبا و ئاو دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا پەیوەندیی و هەماهەنگیی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لە بواری بەرگریی وڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و بودجە و چاودێریی داراییدا برەو پێ بدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی كانوونی دووەمی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێكیان دەربارەی دوا هەنگاوەكانی هەماهەنگیی و هاریكاری نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پێكهێنانی هێزی هاوبەش و دابینكردنی پێداویستییەكانی پێشمەرگە و پلانی هاوبەشی ڕووبەڕووبونەوەی هێرشەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش خستەڕوو.

باشان سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و هەروەها وەزیری ناوخۆ باسیان لە ئامادەكارییەكانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كرد دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەتایبەتی دوای دەركەوتنی چەند كەیسێكی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لە دهۆك، ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەكانی دوا كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنای پەسەند كرد.

ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دەستخۆشی لە هەوڵەكانی دیوانی چاودێریی دارایی، وەزیرەكانی ڕاسپارد كە برەو بدەن بە هەماهەنگیی وپەیوەندی لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكومەتی فیدراڵی وداواشیان لێكرا پەلە بكەن لە جێبەجێكردنی گشتاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئامادەكردنی میزانی پێداچوونەوەی سەرتاسەریی گشت یەكە ژمێریاریەكانی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2021 لە ماوەیەكی دیاریكراودا تا بخرێتە بەردەم تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی بە جۆرێك شەفافانە داهات و خەرجییەكانی هەرێمی كوردستانی لەخۆگرتبێت.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری وەزارەتی كارەبای پەسەند كرد كە ڕێژەی داشكاندنی %15 تا كۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵ درێژ بكرێتەوە.

پاشان ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری پەسەند كرد بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە لێخۆشبوونی ڕێژەی 15% بۆ هاوبەشانی خزمەتگوزاریی ئاو لە هەرێمی كوردستان، بە مەرجێك تەواوی قەرزی كەڵەكەبووی پێشوو بدەن و ئەم بڕیارەش تا كۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ كاری پێ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا