سێ‌ گوللـە هاوەن ئاراستەی قەزای كفری كران

پۆڵەتیك پرێس

سێ‌ گوللـە هاوەن ئاراستەی قەزای كفری كران، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان جگە لە زیانی ماددی برینداربوونی كەسێكی لێكەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەك لە قەزای كفری بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: شەوی یەكشەممە سێ گوللە هاوەن لە دەوروبەری چیای دەربەندتاڵەوە ئاڕاستەی قەزای كفری كراون، یەكێك لە گوللە هاوەنەكان لە نزیك بارەگایەكی پێشمەرگە كەوتووەتەوە و دوانیان بەر دوو خانووی چۆڵ كەوتوون.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس هاووڵاتییەك برینداربووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا