دكتۆر مارف عومەر گوڵ كۆچی دوایی كرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك پێش ئێستا دكتۆر مارف عومەر گوڵ نووسەر و مامۆستای زانكۆ لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

دكتۆر مارف عومەر گوڵ، پێشمەرگەی دێرین، شاعیر و نووسەر و مامۆستای زانكۆ ساڵی 1956 لە گوندی هەشەزینی سەر بە ناحیەی سەنگاو سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە دایكبووە.

ساڵی 1982بڕوانامەی بەكالۆریسی یاسای لە زانكۆی بەغدا وەرگرتووەو بڕوانامەی ماستەری لە بواری یاسای نێودەوڵەتی بە زمانی ڕوسی لە زانكۆی كییڤ لە ئۆكرانیا وەرگرتووە و ساڵی 1995 دكتۆرای لە ئۆكرانیا وەرگرتووە و ساڵی 2012 پلەی زانستی پرۆفیسۆری لە زانكۆی سلێمانی وەرگرتووە.

پڕۆفیسۆر د. مارف لێپرسراوی لیژنەی بەرزكردنەوەی بڕوانامەی زانستی بوە لە كۆلیژی یاساو ڕامیاری زانكۆی كەركوك و سەرپەرشتیاری دەیان نامەی ماستەر و دكتۆرا بوە لە زانكۆكان.

خاوەنی چەندین كتێب و لێكۆڵینەوە بووە لەسەر جینۆسایدی گەلی كورد، و سەرپەرشتی و هەڵسەنگاندنی نامەی ماجستێر و دكتۆرای چەند خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كۆیەی كردوە.

هاوکات چوار دیوانی شیعری نوسیووە بەناوەکانی ( خۆری زیندان، هێلانەی نوغرۆ، شاییەکی نهێنی، نیشتیمان دارستانی دەم رووبار بوو).

د. مارف رۆژی 28ی مانگی رابردوو توشی جەڵتەی مێشك بوو، كاتێكیش گەیەنرایە نەخۆشخانە راستەوخۆ خرایە ژێر چاودێری چڕی پزیشكی.

رۆژی 15_1_2022، بەهۆی بەربوونی خوێنی مێشكەوە پاش 19 رۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا