حكومەت لەبارەی مووچەوە روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، بۆ مانگی داهاتوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بە دابەشكردنی مووچە.

جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە: كابینەی نۆیەمی حكومەت بە هەموو توانایەكییەوە لە هەوڵی چارەسەری كێشەكاندایە.

لە بارەی بڕیاری دادگای باڵا وتی: بەداخەوە هەوڵەكانی دادگای ئیتیحادی بۆ تێكدانی كەشی ئەرێنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

وتیشی: كابینەی نۆیەم توانیویەتی بە بێ 200 ملیار دینارەكە، مووچە دابەش بكات و پڕۆژەكان بخاتەوەگەڕ و خزمەتگوزاری پێشكەش بكات.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی 14 مانگدا تەنیا 2 مانگ بڕی 200 ملیار دینار هاتووە.

سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەش وتەبێژی حكومەت وتی: بەردەوام دەبین لە دابەشكردنی مووچە، پشتیوان بە خودا و پاشان خەڵكی خۆمان ئێمە بەردەوام دەبین و مانگی داهاتووش مووچە دابەش دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا