پۆڵه‌تیك ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌هه‌رێم ئاشكراده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشنیازی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سنوردار له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كات، پۆڵه‌تیك پرێس-یش واده‌كه‌ی ئاشكراده‌كات.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پێشنیازێک كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شیده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ لیژنه‌ی باڵای كۆرۆناوه‌ دراوه‌ به‌ پۆڵه‌تیك پرێس، وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌شێك له‌به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی پێشنیازێكیان ئاماده‌كردووه‌، بۆ ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سنوردار له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا.

هاوكات به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا، وه‌زیری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌ و پێشنیازه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا به‌رزده‌كرێته‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا