ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتارانی عێراقی تووشی كۆرۆنا بوون

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان لە ئێستادا نزیكەی 50 پەرلەمانتاری عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 11 كەسیان هەناسەی دەستكردیان بۆ دانراوە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەو 50 پەرلەمانتارە بەشێوەی سوك و قورس تووشی ڤایرۆسەكە بوون كاریگەری لەسەر رەوشی تەندروستیان دروستكردووە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، 11 لەو پەرلەمانتارانە بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستیانەوە هەناسەی دەستكردیان بۆ دانراوە و تەندروستیان ناجێگیرە.

پێشتریش بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە پێنج ئەندامی پەرلەمانی عێراق گیانیان لەدەستداوە.

لەماوەی رابردوشدا، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە ناو پەرلەمانتاراندا چەندجارێك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عێراقی راگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا