پۆڵه‌تیك پرێس:
جارێكی دیكه ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌ڕایه‌وه چین، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ستیان به دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی خێرا كرد.
ڕۆژی شه‌ممه چین نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌زار و 500 ژووری بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا ته‌واوكرد، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی دووباره ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته له بڵاوبوونه‌وه‌دایه.
حكومه‌تی چین به‌نیازی دروستكردنی شه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی دیكه‌یه، كه سه‌رجه‌میان كۆی گشتی ژووره‌كانی ده‌گاته شه‌ش هه‌زار و 500 ژوور.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوه‌وه سه‌دان حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له چین تۆماركرا، ئێستاش باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی چین بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و به‌هۆیه‌وه 28 ملیۆن دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌ره‌نتینكراون.