قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی پاکستان کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان رێککەوتن کرا لەسەر کردنەوەی خوێندنگەیەکی تایبەت بە میوانداری و خزمەتگوزاری گەشتیاری لە سلێمانی.

لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتن کرا، پسپۆڕانی پاکستان لەگەڵ حکومەتی هەرێم کاربکەن بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی سیستمی بانکیی لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە هەردوولا پڕۆژەی خزمەتی حکومەتی هەرێمیان تاوتوێکرد کە قوباد تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتی دەکات و لەمبارەیەشەوە لێکتێگەیشتن کرا پاکستان هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەت کە هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە کوردستان و کەمکردنەوەی رۆتین.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا پرۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێکرا و تیایدا باڵیۆزی پاکستان پیرۆزبایی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی دکتۆر لەتیف رەشید بە سەرۆک کۆماری عێراق و هیوای خواست قۆناغێکی نوێی سیاسی لە عێراق دەستپێبکات و حکومەتی داهاتووی عێراق بتوانێت لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هەموو خەڵکی عێراقدا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا