لە كەركوك دەست بەسەر چەندین حەشارگەی داعشدا گیرا

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەیی پۆلیسی عێراق رایگەیاند، لە كەركوك ئۆپراسیۆنێكی لە ناكاویان ئەنجامداوەو بەهۆیەوە دەستیان بەسەر چەندین حەشارگەی چەكدارانی داعشدا گرتووە.

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێكی پێشوەختەدا لەلایەن هێزێكی لیوای ١٩ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی، بە هەوڵی و پشتیوانی هەواڵگری و ئەندازیاری لیواكە، لە ناوچەیەكی سەر بە ناوچەی رەشادی باشوری رۆژئاوای كەركوك، توانراوە دەست بەسەر حەشارگەیەكی داعشدا بگرن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا دەستیشگیراوە بەسەر ئەو كەلوپەلانەی كە لەلایەن ئەو چەكدارانەوە بەجێماوە، كە بریتی بوون لە خۆراك و دەرمان و چەندین پێداویستیەكی تر.

هەرچەندە پێشتر چەندینجار حكومەتی عێراق سەركەوتنی بەسەر چەكدارانی داعشدا راگەیاندووە، بەڵام هێشتا شانە نوستووەكانی ئەو رێكخراوە لە پارێزگا جیا جیاكانی عێراق مەترسی گەورەیان بۆ هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا