پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ و زیادبوونی خێرایی با لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی باشوری هەرێم، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.
سبەی پێنجشەممە 3ی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک نزم دەبنەوە.
بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 47 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 40 پلەی سیلیزیە.