پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی پێنجەم پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەند کرا.
ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە سەرۆكی یەكێتیەوە دەبێتە (61) ئەندام، بەپێی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كە تا ئێستا پەسەند نەكراوە.
بەپێی مادەی (21)ی پەیرەوی ناوخۆی یەكێتی كە لە ئێستادا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و بڕیارە پەسەند بكرێت ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی (61) ئەندام دەبێت.
یەكەم/ ئەنجومەنی سەركردایەتی پێكدێت لە (61)شەست و یەك هەڤاڵ بە سەرۆكی یەكێتییەوە كە بە دەنگدانی ڕاستەوخۆی ئازاد و نهێنی هەڵدەبژێرێن.
دووەم: هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەسەر بنچینەی كارامەیی و دڵسۆزی وچالاكی و شارەزایی بە رەچاوكردنی دابەشبوونی جوگرافیا بە گوێرەی مەرجە بریار لێدراوەكان دەبێت.
سێیەم: هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی لە كۆنگرە، لەسەر بنەمای لیستی داخراو دەبێت ، ئەو لیستەی زۆرترین دەنگی هێنا سەرجەم كورسییەكان دباتەوە. ئەگەر تەنها یەك لیست هەبوو بە دەنگدانی ئاشكرا دەنگی پێدهدرێت.
چوارەم: دوای كۆنگرە سەرۆكی یەكێتی بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجومەن دەكات و سەرپەرشتی یەكەم كۆبونەوە
دەكات.
پێنجەم: لە كاتی بەتاڵبونی شوێنی ئەندامێكی سەركردایەتی بە هەر هۆیەك بێت، سەرۆك دەتوانێ ئەندامی
سەركردایەتی بۆ شوێنە بەتاڵەكە دیاری بكات و لە مەكتەبی سیاسی بەسەند دەكرێت.
شەشەم: (5) كورسی سەركردایەتی تەرخان دەكرێت بۆ كەسایەتی سیاسی و حكومی و حزبی بەپێی پێویستی.
هەروەها (5) كورسی تەرخان دەكرێت بۆ ئەو كەس و لایەنانەی بەپێی رێككەوتن دێنەوە و لە ناو یەكێتی بەردەوامی بە خەباتیان دەدەن، پاش دیاری كردنی كەسەكان و رەزامەندی سەرۆك ، مەكتەبی سیاسی پەسەندی
دەكات.