پۆڵه‌تیك پرێس
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 كۆبێتەوە، په‌رله‌مانتارێكی عێراقیش ده‌ڵێت “ئه‌و كێشانه‌ی لەبەردەم پرۆژەیاساكەدا هه‌بوون وه‌ك خۆی ماونه‌ته‌وه به‌و هۆیه‌وه پێناچێت سه‌رجه‌م پرۆژه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت”.
دوای ئەوەی رۆژی 28ی ئەم مانگە، بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە پەسەندكردنی بودجە دواخرا، بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوبارە بخرێتەوە بەرنامەی كۆبونەوەی پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.
جەمال شوكر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”بڕیاره ئه‌مڕۆ پرۆژه یاسایى بودجه ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام هه‌رچه‌نده له دوێنێوه كۆبونه‌وه و دانوستانى لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت شیعه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى له‌به‌رده‌م پرۆژه یاساكه‌دا هه‌بوون به‌رده‌وامه، تائێستاش كێشه‌كان وه‌ك خۆى ماونه‌ته‌وه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق وتیشی، “پێناچێت ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ى كێشه‌یان تێدایه له پرۆژه یاساكه‌دا ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، ته‌نها ده‌نگ له‌سه‌ر له‌و بڕگانه ده‌درێت كه یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و هیچ كێشیه‌كى نه‌ماوه”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقیش جەمال شوكر باسى له‌وه‌كرد، به‌پێى یاسا ده‌بێت دوو مانگ پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا داواكاریی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره بۆئه‌وه 9ى تشرینى یه‌كه‌م واته رۆژێك پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كتێكدایه، بڕیاره له 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.