حەوت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر داخران

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە ھۆکاری ھەبوونی سەرپێچی و کەمتەرخەمیی، حەوت کۆمپانیای دەرمان لە شاری ھەولێر داخران.

رەهێڵ فەریدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بەردەوام پشكنین بۆ دەرمان دەكەن و لەشێوازی كاركردنی كۆمپانیاكانی دەرمان دەكۆڵنەوە.

وتیشی، بە ھۆکاری ھەبوونی سەرپێچی و کەمتەرخەمی حەوت کۆمپانیای دەرمان لە شاری ھەولێر داخران.

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەشکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، لە رێگەی لێژنە تایبەتەکانی لە ئەرکەکانی خۆی بەردەوام دەبێت ئەویش لەپێناو رێگەگرتن لە سەرپێچییەکانی کەرتی دەرمان و دڵنیایی دەدات بە ھاوڵاتیان لە چاودێری كردنی کواڵێتی بەرھەمە دەرمانسازییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا