وەزارەتی تەندروستی رێكاری نوێ‌ بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەگرێتەبەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكاری نوێ دەگرێتەبەر و داوا لە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی دەكات كاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامبدەن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا، كە ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی كردووە ئاماژەوەی بەوەكردووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و بە پشتبەستن بە راپۆرتەكانی نێودەوڵەتی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەیەك لە وڵاتان رێكاری خۆپارێزیان گرتووەتەبەر بۆ ئەو كەسانەی لە وڵاتی چینەوە دێن و بۆ ئەم بەستە كاری پێویست ئەنجامبدەن.

دەشڵێت، داواكردنی پشكنینی كۆرۆنا PCR كە ئەنجامی نەرێنی بێت و بۆسەرجەم ئەو كەسانەی لە وڵاتی چینەوە دێن لەماوەی 72 سەعات پێش هاتنە ناوەوەی بۆ هەرێمی كوردستان لە رێكەوتی 15_1_2023 جێبەجێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا