پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای هەواڵگری عێراق بڵاوی کردەوە، ئەبو حەسەن ئەلهاشمی قوڕەیشی برای ئەبوبەکر بەغدادی دەبێتە خەلیفەی نوێی داعش.
سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگری عێراقەوە بە ماڵپەڕی سومەریە نیوزی ڕاگەیاندووە، لە دوای کوشتنی ئیبراهیم ئەلهاشمی قوڕەیشی، خەلیفەی دوەمی داعش لە باکوری سوریا، ئەبو حەسەن ئەلهاشمی قوڕەیشی، برای ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی یەکەمی داعش، وەک خەلیفە نوێیی رێکخراوەکە دیاریکراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەواڵگری عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە، لەسەر ئەبو حەسەن ئەلهاشمی.
ڕوونیشیکردوەتەوە، پێشتر ئەبو حەسەن ئەلهاشمی قوڕەیشی پۆستیتری لە ناو ڕێکخراوی داعشدا هەبووە، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای دەوڵەتی ئیسلامی بووە.